کـــﯚمــﭘـانیاى ﺋــاڵاى نەورۆز تێلیکۆم کـــﯚمــﭘـانیایەکـــى کـــەرتـى تـایبەتـە كه‌ لە ساڵى 2007 دامــەزراوە لە هەرێمــى کـــوردستـان هه‌روه‌ها لە له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش كارگێڕی ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌كانی ده‌نگ و ئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا) به‌ كوالێتیه‌كی زۆر به‌رزو به‌ شێوازێكی جیاوازو خێرا.

هه‌موو هه‌وڵ و تـێکـــۆشانی کـــۆمــﭘـانیاى ﺋــاڵاى نەورۆز تلیكۆم بریتی بووه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌ ڕێگای به‌كارهێنانی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیا هه‌روه‌ها خه‌ونی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم‌ بریتیه‌ له‌ خزمه‌تكردن و یارمه‌تی دانی به‌شداربووانی ئازیزمان. ئه‌وه‌ی زۆر جێگای خۆشحاڵیه‌ كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم ‌له‌ ئێستادا توانیویه‌تی ببێته‌ یه‌كێك له‌ کـــۆمــﭘـانیا هەر ﭘـێشکـــەوتـوەکـــانى هه‌رێمی کـــوردستـان لە بوارى پسپۆڕی خۆیدا.

ﺋــێستـا کـــۆمــﭘـانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا هه‌ره‌ پێشه‌نگه‌كانی خزمــەتـگوزارى ﺋــینتـەرنێت و بابه تـه كانى دەنگ و داتـا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

،وتەی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن
کاوە عبداللە جنید

له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ ئێمه‌ له نه‌ورۆز تلیكۆم هه‌موو هه‌وڵی خۆمان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان بكه‌ین به‌ ڕاستی له‌ ڕێگای دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ چه‌ندین پسپۆڕی جیاواز. ئێمه‌ له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستمان پێ كرد پاشان په‌ره‌مان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانمان دا بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگای به‌كارهێنانی چه‌ندین جۆری جیاواز له‌‌ ته‌كنه‌لۆژیاو خزمه‌تگوزاری. ئه‌مڕۆ ئێمه‌ توانیمان یه‌كێك له‌ ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌كان بهێنینه‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌ویش ته‌كنه‌لۆژیای ‌ G LTE4 ه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ دڵخۆشی خۆم بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌رده‌بڕم.
ئامانج و خه‌ونی ئێمه‌ بریتی بووه‌ له‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌ دابین كردنی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆیای به‌رده‌ست له‌ ده‌نگ و ئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا). هه‌روه‌ك توانیومانه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ له‌م‌ خه‌ونه‌ بهێنینه‌ دی، ئێمه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه‌ هه‌موو ماڵێك له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

من باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌بوونی باشترین ته‌كنه‌لۆژیاكان له‌ بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ كاریگه‌ریان ده‌بێت و به‌شدار ده‌بن له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌رێم‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی خێرا پێش ده‌كه‌ون ئه‌ویش له‌ڕێگای دابین كردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان. له‌ بری هه‌مووان له‌ نه‌ورۆز تلیكۆم، له‌ بری تیمی ته‌كنیكی و تیمی بازرگانی و له‌ بری هه‌موو كارمه‌ندان، سوپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربووانمان ده‌كه‌ین به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان له‌ باوه‌ڕبوونیان به‌ به‌هێزی ئێمه‌ له‌ دابین كردنی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌نگ و ئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا).

،وتەی سەرۆکی جێبەجێکار
ئەردەلان عثمان

له‌ سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و بواره‌كانی گه‌یاندندا، كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه‌ له‌ لوتكه‌دا بمێنێته‌وه‌، كۆمپانیامان دابین كه‌ری خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری بواری گه‌یاندنه‌ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌نگ وئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا)، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌ نوێترین و باشترین ته‌كنه‌لۆژیاكانی بواری ئینته‌رنێت دابین بكات، نه‌ورۆز تلیكۆم شانازی به‌ وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ پێشڕه‌وی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك بووه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش به‌ هۆی بوونی ئه‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ كۆمپانیا هه‌یبووه‌.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم و به‌ هۆی هه‌بوونی نزیكه‌ی (1200) كارمه‌ندی لێهاتوو كه‌ زۆربه‌یان كارمه‌ندی ناوخۆیین، كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ سه‌لماندنی خۆیی و كێبڕكێ كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان. ڕوئیای ئێمه‌ پێشه‌كه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ به‌ نایابترین شێوه‌ بۆ هاوبه‌شانمان له‌ ڕێگای باشترین ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ وه‌ دابین كردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ ناسراوه‌ به‌ (VAS) هه‌روه‌ها گروپی كۆمپانیاكانی ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم خزمه‌تگوزارییه‌ فراوانه‌كانی بواری ده‌نگ و ئینته‌رنێت پێشكه‌ش به‌ تاكه‌كانی كۆمه‌لگاو كۆمپانیاكان و كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێ بوون ده‌كات. زۆربه‌ی ئۆفه‌ره‌كانی بواری داتا له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دابین كراون وه‌كو دابین كردنی پێشكه‌وتووترین تۆڕه‌كانی (4G LTE) و دابین كردنی خێراترین ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان. كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم ستراتیجیه‌تێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ره‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین پڕۆژه‌ی ساڵ له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ش له‌ لایه‌ن (Global Carrier Awards ) پێی به‌خشراوه‌. ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵداین بۆ داهێنانى نوێ وه‌ مانه‌وه‌مان وه‌ك باشترین دابینكه‌رى خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ كوردستاندا، له‌ سۆنگه‌ى ئه‌م ڕێگایه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین هه‌میشه‌ به‌ به‌هێزى و گه‌شه‌سه‌ندویی بمێنینه‌وه‌ له‌ نێوه‌ندى ڕكابه‌ره‌كانماندا.

سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانمان كه‌ له‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وام بوون بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ هاوبه‌شانمان ڕه‌زامه‌ندن به‌رامبه‌ر به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانمان، زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م هاوبه‌شانمان ده‌كه‌ین بۆ هه‌بوونی متمانه‌یان به‌ ئێمه‌و ڕێگاپێدانیان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان بكه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ له‌ كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری گه‌یاندن دابین بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

کارمەندانی ئیمە

كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی كاركردنی چه‌نده‌ها كارمه‌ندی ناوخۆیی و بیانی دامه‌زراندووه‌ كه‌ لێهاتوو به‌ ئه‌زمونن و هه‌روه‌ها خاوه‌ن پسپۆڕی تایبه‌تن ‌له‌ كاركردن به‌ ئامانجی سوودوه‌رگرتن له‌ به‌هره‌و تواناكانیان بۆئه‌وه‌ی نایابترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی بكات. هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندانی دابین ده‌كات به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و به‌ره‌و پێش بردنی كاره‌كانیان.